هه‌ولێرـINA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان د. ریواز فائق به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئۆتیزمه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی دایكان و باوكان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كان كردوه و به‌پێی راگه‌یندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌تووه وتێدا هاتووه" لە ڕۆژی جیھانیی هۆشیاریی ئۆتیزم-دا، ھاوسۆزیی قووڵی خۆمان بۆ ئەو دایك و باوكە میھرەبان و خەمخۆرانە دەردەبڕین، كە بە پشوویەكی درێژ و لەخۆبردووانەوە ڕووبەڕووی دۆخی سەختی پەروەردەیی جگەرگۆشەكانیان بوونەتەوە، ماندووبوون و ھیلاكیتان جێگه‌ی ئەوپەڕی ستایشە.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تری ئه‌م به‌یاننامه ده‌ڵێت" لێرەوە ڕایدەگەیەنین، كە ئەركی حكوومەت و دامەزراوە تەندروستییەكانە، دەستباری ئەم ئەركە قورسە پەروەردەییە لەگەڵ دایك و باوكانی خاوەن جگەرگۆشەی ئۆتیزم لە ئەستۆ بگرن، ئەویش بە كردنەوەی ڕێژەیەكی گونجاو لە سەنتەری ڕاھێنان و چارەسەركردن،
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه به‌وه‌شی ده‌كات كه ھاوكات ئەركی پەرلەمانی كوردستانە بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕِێكخراوە مرۆییەكان، بە یاسایەك ماف و پێداویستییەكانی ئەم توێژە و خانەوادەكانیان دەستەبەر بكرێت. بە تایبەت كە لە ئاماری ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكاندا ھاتووە؛ لەنێوان ھەر (١٦٠) سەد و شەست منداڵێكدا یەكێكیان گیرۆدەی ئەم دۆخە تەندروستییە خراپ و ناھەموارەی ئۆتیزمن.
د. رێواز فائق له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا ته‌كید ده‌كاته‌وه كه دیارە ئەم ڕێژە بەرزەش لێكەوت و كاریگەریی خۆی ھەیە و زۆربەی كاتەكان باوانی مناڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم دووچاری خەمۆكی و چەندین جۆری ناسەقامگیریی دەروونی دەبنەوە، بەھۆی ھیلاكیی بەخێوكردنەوە، بێگومان كاریگەرییەكانیشی دەپەڕێتەوە بۆ ناو كۆمەڵگه.
له‌كۆتایی دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوپاس و خۆشەویستیی خۆی ئاراستەی ھەموو ئەو دایك و باوكانە دەكات كە بەوپەڕی میھرەبانییەوە زۆربەی كات و خۆشییەكانی ژیانی خۆیان كردۆتە قوربانی لەپێناو بەخێوكردن و گۆشكردنی منداڵە نەخۆش و تووشبووەكانیان بە ئۆتیزم.