بەغداد ـ INA
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ شەممە تەئکیدیکردەوە: پێشینەی 25 ملیۆن دیناری كارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەگرێتەوە.
بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ڕایگەیاند: پێشینەی 25 ملیۆن دیناری كارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەگرێتەوە.
ئاشكراشیكرد: ماوەی وەرگرتنەوەی پارەكە پێنج ساڵە و بەڕێژەی قازانجی لەسەدا پێنجە، وتیشی: داواکاریی بۆ وەرگرتنی پێشینەكە لەڕێگەی هەموو لقەکانی بانکەكەوە دەبێت لە بەغداد و پارێزگاکان.