چوار چێوه‌ی هه‌مانگی دیدگای خۆی سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی داخستنی سیاسی ده‌خاته‌روو

سیاسی
  • 1-04-2022, 23:41
  • +A -A

    به‌غدادـINA

    چوار هه‌ماهه‌نگی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌ راگه‌یاند" هه‌ست كردن به‌به‌رپرسیاری شه‌رعی ونیشتیمانی و ئه‌خلاقی سه‌ر شانمان،‌ تائێستا چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماده‌یه‌ بۆ گفتوگۆیه‌كی رژد و بنیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌موو فراكسیۆن و سه‌ربه‌خۆییه‌كان له‌پێناو ده‌رچۆن له‌م په‌كخستنه‌ سیاسیه‌ی، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ناو چوار چێوه‌ داوا له‌هه‌موو دلسۆزان ده‌كه‌ن به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان هه‌ڵگرن و پێداگیری له‌سه‌ر هاوكێشه‌ی شكاندنی ئیراده‌كان ده‌كه‌ن كه‌زیاتر ره‌وشه‌كه‌ ئالۆز ده‌كات و هیچ سوودێكیشی نابێت و زیان به‌خشی یه‌كه‌میش گه‌لی عێراق ده‌بێت. 

     هه‌روه‌ها راگه‌یاند" چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دیدگای خۆی سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی په‌كخستن و داخستنی سیاسی ده‌خاته‌روو كه‌ته‌ركیز له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌بنه‌مای خواره‌ ده‌كات و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش به‌شێوه‌یه‌كی فروانتر له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌كان باس ده‌كات كه‌به‌شێوه‌یه‌كی كورت هاتووه‌: 

    1ـ پیگیریكردن به‌كاته‌ ده‌ستووریه‌كان و تۆماركردنی فراكسیۆنی زۆرینه‌ له‌هه‌ردوولا بۆ دابینكردنی مافی پێكهاته‌ و ته‌واوكردنی مافه‌ نیشتیمانیه‌كان بۆ پێكهاته‌كانی تر له‌هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی له‌چوار چێوه‌ی دیدگایه‌كی چوارچێوه‌ وهاوپه‌یمانه‌كانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی سه‌دری و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌شداربن تێدا.

    2ـ له‌دوای راگه‌یاندنی فراكسیۆنی زۆرینه‌ رێكه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێی مه‌رج و پیوه‌ره‌ پێویستیه‌كان بكرێت وه‌كو لێهاتووی و پاكی و سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌مه‌ش به‌رێگای لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه‌ بێت له‌هه‌ردوولا چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و فراكسیۆنی سه‌در.

    3ـ رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له‌ چوار چێوه‌ی كاتێكی دیاریكراو‌دا و هه‌ر فراكسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌گه‌ر بیه‌وێت پێگیر بێت وبه‌شداری له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ بكات و كه‌سانی لێهاتوو وپاك و تایبه‌تمه‌ند دیار بكرێن بۆ به‌رێوه‌بردنی وڵات.

    4ـ ئۆپزسیۆن له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چاودێری حكومه‌ت بكات و لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵی بكات له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانی و ئۆپزسیۆنیش ‌بتوانێت به‌كاری خۆی هه‌ستێت به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست وبپارێزرێت به‌پێی یاسا.

    هه‌روه‌ها له‌كۆتای دا وتی" دووباره‌ داوا له‌برایانمان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی چه‌ندین جار داوای ئێمه‌ ره‌تكرۆدته‌وه‌ بێن بۆ چاكه‌ و ته‌قوا و هانیان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و هاوڵاتیان له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و فراكسیۆنه‌كان دابنێن.