عامری: رێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن و هاوبه‌شی بنه‌مای ئێمه‌یه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت

سیاسی
  • 1-04-2022, 23:16
  • +A -A

    به‌غدادـINA

    رێبه‌ری هاوپه‌یمانی فه‌تح هادی ئه‌لعامری ئه‌مڕۆ هه‌ینی راگه‌یاند" لێكتێگه‌یشتن و شه‌راكه‌ بنه‌مای هاوپه‌یمانه‌كه‌یانه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت. 

     عامری له‌وته‌یه‌كیدا له‌ڤیسته‌ڤاڵی یادی رۆژی شه‌هیدانی فه‌یلی له‌به‌غدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) به‌دواداچۆنی بۆی كردووه‌" راگه‌یاند: هه‌ندێ یاسا هه‌ن كه‌یاسایی سته‌مكارن وپێویسته‌ بگۆدرێن و لێپێچینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ بكرێت كه‌ده‌ست پێوه‌ ده‌گرن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد" پێش ئێستا هۆشداریمان دا سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی سه‌خته‌كاری ویاریكردن به‌هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كان به‌ڵام هه‌ردوو كران و ئێمه‌ ڕێزمان له‌بڕیاری دادگای ئیتیحادی گرت.

     هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو" یاریكردن به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه‌ هۆی ئه‌م داخستنه‌ سیاسییه‌ و ته‌كیدی له‌سه‌ر پێویستی لێكتیگه‌یشتن كرده‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌ك بۆ پرۆسه‌ی سیاسی كه‌له‌ساڵی 2003 یه‌وه‌ وتائه‌مرۆ له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتن و هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت بنیاتنراوه‌.

     هه‌روه‌ها ئیشاره‌ت به‌وه‌شی دا كه‌رێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن و شه‌راكه‌ت بنه‌مای ئێمه‌یه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و روونیشی كرده‌وه‌ كه‌چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ره‌و یه‌ك له‌سه‌ر سێ په‌كخه‌ری مسۆگه‌ر رۆیشت كه‌گه‌ره‌نتی پرۆسه‌ی سیاسیه‌ بۆ دروستكردنی حكومه‌تێكی به‌هێز.

     سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح وتی" ئێمه‌ ده‌ستبه‌ردانی پێكهێنانی فراكسیۆنی گه‌وره‌ و زۆرینه‌ نابین كه‌مافی پێكهاته‌ی شیعه‌ و پێداگیریش له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌م فراكسیۆنه‌ له‌چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در و سه‌ربه‌خۆیه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ گه‌ره‌نتیكردنی مافی پێكهاته‌ی شیعه‌.

     ئه‌وه‌شی راگه‌یاند" كه‌ده‌بی په‌له‌بكرێت له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و پێش كێش كردنی خزمه‌گوزاری به‌ عێراقییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌شكاندنی ئیراده‌ی یه‌كتر وپێویسته‌ لێكتێگه‌یشتن دروست ببێت سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌ت و دانیشتن له‌سه‌ر مێزێكی هاوبه‌شی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان.

     هه‌روه‌ها ته‌كیدیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ كه‌پێویسته‌ ئۆپزسیۆنێكی بیناتنه‌ر هه‌بێت بۆ به‌هێزكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌رفه‌تیش هه‌یه‌ و پێویسته‌ لێكتێگه‌یشتن هه‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریه‌ك بۆ قه‌یرانی وڵات و ئێمه‌ ته‌وافوقمان ناوێت.