بەغداد - INA
كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕی سەرجەم نەوتی فرۆشراوی مانگی ئازاری بڵاوكردەوە
بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان كە لەلایەن كۆمپانیای بازاركردنی نەوتی عێراقی "سۆمۆ" ەوە دەرچووە
وەزارەتی نەوت لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی : تیدا هاتووە "كۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو بڕی (100) ملیۆن و (563) هەزار و (999) بەرمیل بووە، بە داهاتی 11.07 ملیار دۆلار بووە ئەمەش بەرزترین داهاتی داراییە لە ساڵی 1972تا ئێستا.
كۆی بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو بۆ مانگی ئازار لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (٩٩) ملیۆن و (١١٥) هەزار و (٦٤) بەرمیل بوو، بەڵام لە كێڵگەكانی كەركوكەوە لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە بڕی دوو ملیۆن و (٤٤٨) هەزار و (٩٣٥) بەرمیل بوو .
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە: "تێكڕای قەبارەی ڕۆژانە لە ڕۆژێكدا (٣) ملیۆن و (٢٤٤) هەزار بەرمیل بووە و تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك زیاتر لە (١١٠,٠٩٠) دۆلار بووە"