بەدواداچون_(INA)
تیروپشكی مۆندیال راكێشرا هەڵبژاردەی فەرەنسای پاڵەوانی لە كۆمەڵەی چواردا بەیاوەری هەریەك لە هەڵبژاردەكانی دانیمارك و تونس و براوەی پاشكۆی ئەمریكای باشوور و ئاسیا لە كۆمەڵەی چوارەمدا دەبن.
لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ تیروپشكی مۆندیالی 2022 ڕاكێشرا و كۆمەڵەی پێنجەم بەهێزترینە كە پێكهاتوون لە هەڵبژاردەكانی ئیسپانیا و ئەڵمانیا شانبەشانی ژاپۆن و براوەی پاشكۆی نێوان كۆستاریكا و نیوزلەندا.
لە كۆمەڵەی یەكەمیشدا هەڵبژاردەكانی قەتەڕ رێكخەری مۆندیال و سەنیگال و هۆڵەندا وئیكوادۆر دەبینرێن، هەڵبژاردەكانی ئینگلتەرا و ئەمریكا و ئێران و براوەی پاشكۆی ئەوروپاش لە كۆمەڵەی دووەمدا دەبن.
ئەرجەنتین و مەكسیك و سعودیە و پۆڵەنداش لە كۆمەڵەی سێیەمدان و هەڵبژاردەكانی فەرەنسا و دانیمارك و تونس و براوەی پاشكۆی ئەمریكای باشوور و ئاسیا لە كۆمەڵەی چوارەمدا دەبن.
كۆمەڵەی شەشیش هەریەكە لە بەلجیكا و كرواتیا و مەغریب و كەندا دەبینرێن
كۆمەڵەی حەوتیش هەڵبژاردەكانی بەرازیل و سربیا و سویسرا و كامیرۆنیش لەخۆدەگرێت، پورتوگالیش شانبەشانی ئۆرۆگوای و كۆریای باشوور و غانا لە كۆمەڵەی هەشتەم و كۆتاییدایە.