بەغداد - INA
كۆمەڵێك وڵاتی عەرەبی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند ، مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیان بینیوە سبەی شەممەی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە.
عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەدا بوو كە مانگیان بینیوە رۆژی شەممیان كرد بە یەكەم رۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزد.
ئەمڕۆ هەینی، دیوانی وەقفی سونەی عێراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لیژنەكانی گەڕان بەدوای بینینی مانگ توانیویانە مانگ ببین و بەمەش سبەینێ شەممە رێكەوتی ٢ی ٤ی ٢٠٢٢ یەكەم رۆژی رەمەزانە.
هەر ئەمڕۆش، دیوانی شاهانەی سعودیە لە راگەیەنراوێكیدا ئاشكرای كرد، سبەینێ رۆژی شەممە ٢ی ٤ی ٢٠٢٢ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
هەروەها، هەریەك لە وڵاتەكانی مالیزیا و ئەندۆنیسیا و برۆنای رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٣ی نیسانیان وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری كرد، بەمەش رۆژی شەممە رێكەوتی ٢ی نیسان تەواوكاری مانگی شەعبان دەبێت.
هەروەها ئیماراتیشی سبەی شەممەی كرد بە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
ئەو وڵاتانەی كە رایانگەیاند كەسبەی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە قەتەر و بەحرین وكویت ،
هەروەها ولاتانی سەڵەتەنی عومان و ئیندۆنیزیا و سەڵەتەنی برونای و مالیزیا بە فەرمی ڕایانگەیاندووە كە مانگیان نەبینیوە و ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو یەكەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە
پارێزگاری کەرکوک رۆژی چوارشەممەی کردە پشوو