بەغداد/ INA
ئەمرۆ ھەینی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕوونکردەوە لەبارەی دامەزراندن بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەی بڵاو کردەوە
"نەجم ئەلعقابی " بەڕێوەبەری راگەیاندن لەوەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ووت:کە هیچ ڕاستیەک نییە لەو دەنگۆیانەی کە بڵاو کراونەتەوە لەبارەی دامەزراندن بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەی لەوەزارەتی کاردا .
ناوبراو، وتیشی: "ئەم دەنگۆیانە تەنها لەسەر وەزارەتی کار نییە، بەڵکو لە سەر هەموو وەزارەتەکان ھەیە و بۆ
زانیاری ھەموو لایەک هێشتا بودجە پەسەند نەکراوە" هۆشداریشیدا "لەو پەیج و مەڵپەرە ساختە نەی کە هەیە و بانگەشەی دامەزراندن لە وەزارەتەکانی دەوڵەت دەکەن، کە لە بنەڕەتدا لەم کاتەدا دامەزراندن بۆ ھیچ وەزارتێک بونی نی یە .
ئەلعقابی وتیشی: "دامەزراندن پرسێکە پەیوەندی بە ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵییەوە ھەیە .