15 تیمی ئاگرکوژێنەوە، مەیدانیەن بەشداربوون لە دامرکاندنەوەی ئاگرێک لەگۆرەپانێکی شاری بەغدا

ناوخۆ
  • 1-04-2022, 16:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمرۆ هەینی تیمەکانی بەرگری شارستانی بەبەشداری 15 یەکەی ئاگرکوژێنەوە سەرکەوتوو بوون لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرێک لە گۆڕەپانی کۆبوونەوەکان لە بەغدا. 
    لە بەیاننامەیەکی بەرێوەبەرایەتی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەدا کە وێنەیەک بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) ناردوە ""ریگەیاندوە کە تیمەکانیان  توانیان ئاگرێک دامرکێنەوە کە لەناو عەمبارێکی گەورەدا دروستبووە و ڕووبەری زەوییەکە (500) مەترە ،  لەگەڵ سوتانی پانێڵێکی  (ساندویچ ) کە بۆ کۆگا و فرۆشتنی خۆراک بەکار دەھێنرا لە ناوچەی مەیدانی کۆبوونەوە لە بەغدا ، ھاوکات بە بەشداری 15 تیمی ئاگرکوژێنەوە و کە بە سەرپەرشتی لیوا کازم سلمان بوهان بەرێوە دەچوو توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت . 
    وتیشی: "لە ناو کۆگا سوتاوەکە پڕ بون  لە کەلوپەلی خۆراک و بەپێچەوانەی ئەو ڕێنماییە سەلامەتییانەی کە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دەریکردووە سەبارەت بە کۆگایەکی پارێزراو ھەڵگیرا بوون ،لەبەر ئەم ھۆکارە  تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەبوایە ھەوڵی زیاتر و تیمی زیاتر بەکاربھێنن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە . 
    روونیشیکردەوە کە سەرچاوەی ئئاگرەکە بەهۆی خانوو و شوقەکانی نزیک شوێنی ڕووداوەکەوە بووە و بەبێ هیچ بریندارێکی مرۆیی کۆتایی بە ڕووداوەکە ھات و ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا بەھۆی لێھاتوی تیمەکانمان زیانی مادیش کەم بویەوە "
    وتیشی: "لە ئەنجامدا بەرگری شارستانی داوای لێکۆڵینەوە پێشکەشی بنکەی پۆلیسی ناوچەکە کرد تاوەکو پێی ڕاپۆرتی پسپۆڕی دادوەری بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی ئاگرەکە سزای یاسای بۆ کەمترخەمی دیارێ بکرێت "