بەغداد - INA
لیژنەی مافی مرۆڤ سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، داوای لە حكومەتی عێراق كرد یاساكانی تایبەت بە توندوتیژی خێزانی و تیرۆرداجێ بەجێبكات.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراق كەوت تیدا هاتووە، لیژنەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، زۆر دوودڵن سەبارەت بە ڕێوشوێنەكانی یاسای سزادانی عێراقی، لە نموونەی ئەو بڕگانەی تایبەتن بە دەستدرێژی سێكسی و تاوانی ناسراو بە شەرەف، كە تا ئێستاش یاسا جیاكاری كردووە لە دژی ژنان لەو بوارەدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە عێراق پەلە بكات لە ھەمواری پێویست لە پڕۆژەیاسای توندوتیژی خێزانی و پێداچوونەتەوە یان ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو یاسایانەی كە بوونەتە پاڵپشتی جیاكاری لە دژی ژنان و، ڕێگە دەدات بە پیادەكردنی توندوتیژی لە بەرامبەریان.
لیژنەی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان داواشی لە عێراق كردووە، دڵنیایی بدات لەوەی یاساكانی تایبەت بە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر، بگونجێت لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ، بە تایبەتی تاوانی تیرۆر وردتر پێناسە بكات.