بەغداد - INA
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ هەینی بە بۆنەی هەفتەی بێ سەرپەرشتیارانی (بێ دایك وباوكان )عێراق و ڕۆژی بێ سەرپەرشتیارانی عەرەبەوە، ئهم رۆژه لهگهڵ كۆمەڵێك منداڵی بێ سەرپەرشتیاری پیرۆز كرد.
لە راگەیەندراوەكەی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیراندا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوو وتیدا هاتووە: "كازمی لە مەراسیمێكدا بهشدار بوو كە لە پاركی زەورا بە بۆنەی ڕۆژی بێ سەرپەرشتیاران (بێ دایك وباوكان ) عەرەب و هەفتەی بێ دایك وباوك عێراقەوە بەڕێوەچوو،كە تیدا چەندی چالاكی نمایش كرا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "كازمی پێشوازی لە منداڵانی بێ داك وباوكانی كرد و خۆشحاڵییەكی گەورەی نیشاندا لە چاوپێكەوتنیان و بەبۆنەی ڕۆژی بێ سەرپەرشتیارانی پیرۆزبایی لێكردن ههر بهم بۆنه وههر بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە.
سەرۆك وەزیران بە منداڵە بێ باوك و دایكان وت : ئێوە ڕابەری داهاتوون و پێویستە ئێستا سەرنج بدەنە سەر خوێندنی خۆتان و هەوڵ بدەن بەسەر هەموو گرفتەكاندا زاڵ بن و سەركەوتوو بن و بتوانن خزمەت بە وڵاتی خۆتان بكەن.
دووپاتیكردەوە بۆ منداڵەبێ داك وباوكان : ئەركی سەرشانی هەموومانە (حكومەت و كۆمەڵگا و هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەت) و دەبێت زەمینەی ژیانی شایستەی بۆتان دابین بكەین بۆ ئێوه و خێزانەكان بەتایبەتی كە عێراق بەهۆی هەلومەرجی شەڕی دژی تیرۆرەوە باشترین پیاوەكانی لە دەست داوە كە بۆ ئەوەی ڕێگایان بۆ داهاتوویەكی باشتر بنێن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "سەرۆك وەزیران بە شانازیەوە نیوەڕۆخوانێك لەگەڵ منداڵە بێ باوك ودایكانە ئامادەكرد و گوێگرتن لە چیرۆكی منداڵان و سوپاس گوزایانی كرد و چاوپێكەوتنەكە بە گەشتێكی ناو ڕووبار لەگەڵ منداڵە بێ باوك و دایكان كۆتاپێهێنا".