بەغداد INA
وەزیری سەرچاوەكانی ئاو مەهدی ڕەشید حەمدانی ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیاند كۆبوونەوەی داهاتووی عێراقی و توركی لەبەغدا دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە تیدا هاتووە : ئەمڕۆ عەلی ڕەشید حەمدانی لە بەغداد لەگەڵ باڵیۆزی توركیا كۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان كردووە، دەربارەی پەیوەندییەكانی ھەردوو وڵات و دۆسیەی ئاو و دوا پێشھاتەكانی لەمساڵدا.هەروەها وتیشی دوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆك كۆماری توركیا كە تایبەتە بەدۆسێی ئاو فەیسەڵ ئۆرئۆغڵو دەێتە بە غدا بۆ مەبەستی تاوتی كردنی دوسێی ئاوی هاوبەش .
وەزیری سەرچاوەكانی ئاو داواشی لە لایەنی توركی كردووە، ھەرچی زووە دەستبكرێت بە كاراكردنی پرۆتۆكۆلی ھاوكاری لەسەر ئاوی روباری دیجلە و سەنتەری ھاوبەشی تایبەت بە گەشەپێدانی كەرتی ئاو و ئاڵۆگۆڕكردنی پسپۆڕی و توێژینەوە ھاوبەشەكان.