بەغداد -INA
وەزارەتی تەندروستی تەئكیدیكردەوە كەعێراق تا ئێستا دەركەوتنی شەپۆلی پێنجەمی نەخۆشی پەتاكەی كۆرۆنا دیاری نەكردووەوە جەختیشیكردەوە كە دەركەوتنی جۆرێكی نوێ لە ئاراداییە.
وتەپێژی وەزارەتی سەیف بەدر بەئاژانسی هەواڵی عێراقی وت " ڕێژەی كۆتانی ڤاكسین لەوڵاتان ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لەنەهێشتنی كۆرۆنا"
ئاماژە بەوە دەكات كە " ڤاكسین وەرگرتن ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لەكەمبوونەوەی پەتادا بەتایبەتی جۆری ئۆمیگرۆن ،هەرچەندە زۆر بەربڵاوە و هیوادارین شەپۆلی چوارەمیش بەم نزیكانە تەواوببێت و نەمێنت.
وتیشی: "هەندێك وڵاتی جیهان هەن كە نیشانەی دەستپێكردنی نوێی پەتاكەیان هەیە، بەڵام عێراق تا ئێستا دەرخستنی شەپۆلی پێنجەمی دیاری نەكردووە و ئەگەری بوونی ئەم جۆرە نوێیەكان هەر ماوە.
سەیف بەدر وتیشی: "پێویستە كار بۆ هەر وڵاتێك بكرێت كە بە هەلومەرجی خۆی دیاری دەكرێت و پابەند دەبێت بە رێوشوێنی بەركەوتن لە نێون هاوڵاتیان ، هەروەها ڕێكارەكانی گەشتكردن، توندربكرێتەوە