به‌غدادـINA
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا هه‌ر یه‌ك له‌پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری ته‌كدیان له‌سه‌ر شه‌راكه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی سه‌در كرده‌وه.
له‌و به‌یاننامه‌یه هاوبه‌شه‌دا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌تووه راده‌گه‌یێنن" له‌كاتێكدا ئێمه هه‌ڵوێستی سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در وده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی به‌رز ده‌نرخیین سه‌باره‌ت به‌په‌له‌كردنی له‌پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كه‌كار بكات و چاره‌سه‌ری پرسه ئالۆزه‌كان كه‌رووبه‌روویی گه‌لی عیراق بوینه‌وه بكات. له‌هه‌مان كاتد ئێمه پێگیربوونی خۆمان به‌شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ برایانمان له‌فراكسیۆنی سه‌در دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و حكومه‌تێكی به‌هێزیش به‌بێ شه‌راكه‌ت له‌دایك نابێت.
هه‌روه‌ها به‌ئاشكرا پێگیربوونمان له‌هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتیمانی راده‌گه‌ینین چونكه هیوایه‌كه عێراقییه‌كان چاوه‌رێی ده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی تری ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه" ته‌كید له‌سه‌ر دیالۆگی نشتیمانی بیناكه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك، دوور له‌ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ینه‌وه له‌پێناو گه‌یاندنی وڵات به‌كه‌نارێك ئارام. وته‌كید ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر لێكتیگه‌یشتنی براكانمان له‌ناو ماڵی شیعه و رێكه‌وتنیان له‌سه‌ر كاندیدی فراكسیۆنی سه‌در بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و ئاراسته‌كردنی به‌رنامه و رێبازێكی حكومی كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ واقیعی وڵات و له‌لایه‌ن پێكهاته‌كان و هێزه سیاسییه‌كان پشتگیری لێ بكرێت.