بهغدادـINA
مەشعان جبوری ئەندامی ئەندامی ئهنجوومهنی نوێنەران دووپاتیكردەوە، هاوپەیمانی رزگاری نیشتیمانی بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمان ناکات و پێشوازیش لە گەڕانەوەی چوارچێوەکە دەکات بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
جبورى لە لێدوانێکیدا بۆ بەرنامەی "واجب. صراحة" کە لە لایەن كەناڵی عێراقییە ئەخبارییە بەخشكرا و دوای ئەوە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاوی کردەوە، وتی: "هاوپەیمانی سەروەری پابەندە بە هاوپەیمانییەكەیان لەگەڵ ڕەوتی سەدر و پارتی .
وتیشی"هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان گەورەترین کوتلەیە لە پەرلەماندا"جبوری وتیشی"هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمانی بایکۆتی پەرلەمان ناکاتوهەرگیز دانیشتنەکانی پەرلەمان تێکنادرێت و پێشوازیش دەکەین لەگەڕانەوەی چوارچێوەکە بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان و پێشکەشکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران.
جبوری كە ئەندامی لیژنەی داراییشە وتی: "حکومەت هیچ بژاردەیەکی نەبوو جگە لە ناردنی یاسای ئاسایشی خۆراک، چونکە بڕی ٢٥ تریلیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک تەرخان کراوە"وتیشی: "یاسای ئاسایشی خۆراک بۆ ماوەی ٦ مانگ خواردن لە كۆگاكان دابین دەکات و بە پەسەندکردنی بودجە بەسەر دەچێت.