وه‌زیری سامانه‌ ئاوییه‌كان له‌گه‌ڵ بالیۆزی توركیا ره‌وشی ئاو له‌نێوان هه‌ردوو وڵات باس ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 1-04-2022, 00:49
  • +A -A

    به‌غدادـ INA

    مه‌هدی ره‌شید ئه‌لحه‌مه‌دانی وه‌زیری سامانه‌ ئاوییه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌گه‌ڵ بالیۆزی كۆماری توركیا له‌به‌غدا عه‌لی ره‌زا كۆنای په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی ئاو له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا تاوتوێ كرد.

    وه‌زاره‌تی سامانه‌ ئاوییه‌كان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی (INA) كه‌تووه‌ راگه‌یاندووه‌" مه‌هدی ره‌شید ئه‌لحه‌مه‌دانی له‌نووسینگه‌ی خۆی له‌وه‌زاره‌ت پێشوازی له‌عه‌لی ره‌زا كۆنای بالیۆزی كۆماری توركیا له‌عێراق كرد و باس له‌دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وش ئاو له‌نێوان عێراق و توركیا كردووه‌. هه‌روه‌ها روونیكردۆته‌وه‌ كه‌له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رێوبه‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی پلان و به‌دواداچۆن و به‌رێوبه‌ری گشتی سه‌نته‌ری نیشتیمانی بۆ به‌رێوه‌بردنی سامانه‌ ئاوییه‌كانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌بوون و حه‌مه‌دان وتووه‌" ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق وتوركیا به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ بووه‌ هۆی پێشخستنێكی به‌رچاو له‌بواری هاوكاری پرسی ئاوی هاوبه‌ش له‌چوار چێوه‌ی گۆڵی دیجله‌ و فۆرات دا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ل ئۆرۆغلۆ نێردراوی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ كاروباری ئاو بووه‌ هۆی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر زۆرێك له‌كاره‌ رۆتییه‌كان و گه‌یشتن به‌ئه‌نجامی باش له‌بواری په‌یوه‌ندی نیوان هه‌ردوولادا. وه‌زیری سامانه‌ ئاویه‌كان داوای له‌لایه‌نی توركی كردووه‌ ده‌ست به‌ئه‌كتیڤكردنی پرۆتۆكۆڵی هاوكاری سه‌باره‌ت به‌رووبای دیجله‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی كه‌رتی سامانه‌ ئاوییه‌كان و ئالوگۆڕكردنی شاره‌زایی و توێژینه‌وه‌كانی هاوبه‌ش و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌خزمه‌ت به‌هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن و ده‌ست نیشانكردنی به‌شی ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله‌ و فورات.

     له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ بالیۆزی توركیا هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ ئاوییه‌كان به‌رزنرخاندووه‌ له‌گه‌ڵ وه‌ڵاته‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی هاوكاری زیاتر له‌بواری ئاوی وسامانه‌كانی به‌تایبه‌تی له‌سایه‌ی گۆرانكاریه‌كانی كه‌ش و هه‌وا  كه‌" ڕكمانی" ته‌حدایه‌كه‌" له‌پێش هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها ته‌كیدی له‌سه‌ر پشتگیری به‌هێزی وڵاته‌كه‌ی بۆ كاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا كردۆته‌وه‌.