سلێمانی ـINA
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی - نوسینگەی کوردسات تۆمەتبارێکیان بەتۆمەتی دزیکردن دەستگيركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لهراگهیندراوێكدا كهكۆپیهك بهدهستی ئاژانسی ههواڵی عێراقی كهوتوو راگهیاند" پاش ئەوەی هاوڵاتییەك سکاڵای تۆمار کرد كە لەگەڕەکی كارێزەوشكی شاری سلێمانی بڕی پێنج مليۆن و ٢٥٠ ھەزار دینارو ٢١ موبایلی لەجۆرەکانی (ئایفۆن و گالاکسی) لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی دەستپێکرد، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
ههروهها وتی" لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو پارەو موبایلانەدا کە تۆمەتبارەکە دزی بووی.
لهدرێژهی راگهیندراوێكهدا هاتووه" لەئێستادا تۆمەتبار (أ، ي، ع) لەدایکبووی ١٩٩٣ پيشه كاسب دانيشتوى شاری بەغدایه و بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
ئینفوگرافیک: جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان کێیە؟