هەولێرـINA راپۆرت : زیاد سعدی
لهدوای كردنەوەی هەردوو لقی هەولێر ئەكادیمیای ئاسیا و ئەكادیمیای شەتڕەنجی هەولێر،دوێنێ وئەمڕۆ خولێكی دوو رۆژەی بۆ مامۆستایان كردەوە بەمەبەستی فێربوونی سەرەتایەكانی یاری شەتڕەنج.
بە بەشداری (20) مامۆستای هەردوو رەگەز خولەكە لە نێو بارەگای ئەكادیمیا شەتڕەنجی هەولێر بەرێوەچوو.
ئەم خولە بوو بە یەكەم هەنگا بۆ دانانی بەردی بناغەی یاری شەتڕنج لە هەولێر، پشتیوان شێخ ئەحمەد بەرپرسی ئەكادیمیا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگهیاند" یەكەم هەنگاومان لهدوای كردنەوەی به كە كەمتر لە (48) كاتژمێری كردنهوهی ئهم خوله بو، ئەمەش نیشانەی بەڵێن وبڕوا و بیركردنەوە وبرەوی ئەكادیمیایە بۆ خەڵكی كوردستان وهەولێریش، چونكە كاركردن و پلان و هزر و بەرنامە و وەرزشی تەندروست، پێوویستی بە لۆژیك و گیانی وەرزشی و ماندووبوون و بروا بەخۆبوون هەیە، ئومێد دەكەم لەئاستی كارو بەڵێن وبەرپرسیاریەتییەكان دابین،بۆ ئەوەی هەرچی باشتر وشایستەترە بۆ وەرزشی كوردی و شاری هەولێریش بكەین.
دواتر مامۆستا وانەبێژ حەیدەر عەبدولغەنی راهێنەری نێودەوڵەتی و سەرۆكی لیژنەی راهێنەرانی یەكێتی شەتڕەنجی عێراق راگهیاند" ئەم خولە،خولێكی ئامادەكارییە بۆ مامۆستایانی قوتابخانەكان،كە ئەم خولە ئەكادیمیای ئاسیا بۆ شەتڕەنج" لقی هەولێر ئەركی كردنەوەی لە ئەستۆی خۆی گرت،مەبەست لەكردنەوەی ئەم خولە پێگەیاندن و راهێنانی مامۆستایانی قوتابخانە ئەهلییەكان وئەكادیمیاكانە بۆ ئەوەی بتوانین خەڵكی بیركراوە وتەندروست ونەوەیەكی نوێ وپێگەیشتوو وتێگەیشتوو ئامادە بكهن. بێگومان بەپێی بەرنامەی دارێژروای راست و بەپلان وبەرنامەكراوی تەندروست، ئەمە وەكو قۆناغی یەكەم.
بەڵام قۆناغی دووەم،ئامادەكردنی راهێنەر دەبێت، هەر ئەم مامۆستایانە دەكرێن بە راهێنەر هەنگاو بەهەنگاو بەسستەمی هۆڵەندی وجیهانی، لە قۆناغی دووەم،بەپێی ئەو بەرنامەی دامان رێژتووە،لە هەردوو ئەكادیمیای ئاسیا لە لقەكانی هەولێر وبەغدا كاری لەسەر دەكەین،ئومێد دەكەین لەئایندە نەوەیەكی نوێی رۆشنبیر بەرهەم بێنین.
خولەكانمان ناوەسیتێ، لەگەڵ نۆبەرە گرێی دەدەین كۆمەڵگایەكی فراوان وبیرمەند بەرهەمدێنین،چونكە بە كۆنتاكت لەگەڵ ئەكادیمیای بەغدا وهەولێر كاری گرنگ وپڕ بایەخ بۆ خزمەتی وەرزشی هەرێم وعێراق دەكەین،بێگومان ئەمەش دەسكەوتێكی گرنگە بۆ هەولێر وبەغدا،چونكە بەراستی هەولێر تایبەتە بۆ شەتڕەنجی عێراق،لەرووی رێكخستن وئامادەكردن وپێشوازی ویاریزان وهەموو ئاسانكارییەكان وهونەرییەكان،كە ئێمە پشتیان پێدەبەستین.
لە ئایندە ئینشائڵڵا راهێنەری تایبەت لە جیهان بانگهێشت دەكەین بۆ ئەوەی لەهەردوو ئەكادیمیای لقی بەغدا وهەولێر وانە بە یاریزان وراهێنەر و كەسەكانی پسپۆڕمان بڵێنەوە،ئومێد دەكەم بتوانین ئەم هەنگاوەش لە ئایندەیەكی نزیك بكرێت، چونكە ئێمە دەزانین شەتڕەنجی هەرێمی كوردستان وعێراق ئاستێكی باشی هەیە،مانگی رابردوو لەبەغدا پاڵەوانیەتی عەرەبكرا،شەتڕەنجزانەكانی عێراق (5) میدالی زێڕییان بەدەست هێنا،بوونە پاڵەوانی پاڵەوانیەتییەكەكە(12) وڵات بەشدارییان كردبوو.
یەكێك لە بەشداربووانی خولەكە خاتوو ئیمان ئەكبەر محەمەد ئەو سەبارەت بە خولەكەگوتی : بۆ ئێمە راهێنانی دروستكردنی مامۆستا شەتڕەنجە،نەك دروستكردنی راهێنەر،ئەمە دوو شتی جیایە،ئەم خولە كە بۆ مامۆستایانە،ئامانجە ئەوەیە مامۆستاكان وەك ئێمە لە سفرەوە دەست پێدەكەین وسەرەتاییەكانی شەتڕەنج فێردەبین،ئەمە راستی هەنگاوێكی زۆر گرنگ وپرۆفیشناڵانەیە،لێرە لە ئەكادیمیا ناكرێت تۆ تازە بۆ نێو دونیای شەتڕەنج هاتبی وببیت بە پاڵەوان،نەخێر،فێربوونی ئێمە لەم خولە سەرەتای ناساندنی شەتڕەنج بە خودی مامۆستاكان.
بۆیە ئێمەش دەبێـت قوتابی وخوێندكارەكان سەرەتای شەتڕەنجیان فێربكەین،بۆ ئەوەی مێشك وهزر ودەروونیان هێمن وئاسودەبكەین.