بەغدادـINA
عەلی دلیمی وەزیری پەروەردە فەرمانی بە ڕاگرتنی دەستبەجێی هەموو گەشتەكانی قوتابخانە بۆ كاتێكی نادیار دەركرد.
نووسینەگەی راگەیاندی وەزیری پەروەردە لە راگەیەندراوێكدا كە بهئاژانسی هەواڵی عێراقی كهوتووە" دوای ئەوەی چەند سەرپێچیەك لە گەشتەكاندا تۆمار كران، وەزیری پەروەردە دەستبەجێ سەرجەم گەشتەكانی خوێندنگاكانی تا كاتێكی نادیار ڕاگرت.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد "ئەو ڕێنماییە دوای ئەوە هات كە وەزیر لهدوای تەواوبوونی دەوامی فەرمی لە نزیك پاركی زەورادا تێپەڕیوه و چاوی بهچهند دیاردهیهكی نادروست كەوتووه كه مەترسیەكی گەورە بۆ سەر ژیانی قوتابیان دروست دەكات لە تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێل و نەبوونی ستانداردی پاراستن و سەلامەتی بۆ قوتابیان.