وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەستی كردەوە بە پێدانی قەرز نوێ

ناوخۆ
  • 31-03-2022, 12:22
  • +A -A

    به‌غدادـINA
    وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، 33ی بەشی قەرزەكان لە ڕۆژانی داهاتوودا ده‌ستپێ ده‌كات و لە هەمان كاتدا هۆكاری دابەش نه‌كردنەكەی لە كاتی خۆیدا روونی كرده‌وه‌، ئاماژەی بەوەدا كە ئەمە پەیوەستە بەو بڕەی كە لە قەرزدەرانی پێشوو وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.
    نەجم عەقابی وتەبێژی وەزارەتی كار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: "پڕۆژە یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2012 سندوقی قەرز لە وەزارەتی كار دامەزرا كە لەلایەن ئەنجومەنی بەڕێوەبەرییەوە بەڕێوەدەبرێت بە سەرۆكایەتی وەزیری كار و ئەندامی بوونی كۆمەڵێك لە وەزارەتەكانی عێراق.
    ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو سندوقە سەرمایەی بەسەر هەموو وەزارەتەكاندا دابەشكراوە و لە ئێستادا پشت بە پارەدانەوەكانی قەرزدەرانی پێشوو دەبەستین بە دەست پێكردنی وەجبەی 3-4 مانگ جارێك كە ژمارەیان تا پێنج هەزار قەرزە، كە لە ساڵی 2020دا داوای قەرزیان كردووە و ژمارە 224 هەزاریش بەپێی ئەو وەجبانەیە بڵاوكراونەتەوە لەسەر بنەمای پارەدانەوەكانه‌.
    عەقابی وتیشی: "لە ڕۆژانی داهاتوودا ٣٣ وەجبەی قەرزەكان دەست پێدەكات و لەوانەیە ٤٠٠٠ ناو لەخۆ بگرێت، بەڵام دواكەوتنەكە لە ئەنجامی كاركردن لەسەر ئامارێك ڕوویدا بۆ ئەوەی وجبەكان بە شێوەیەكی گونجاوتر دەست پێبكرێت"