بهدواداچۆن ـINA
سەرۆكی فیفا جیانی ئینفانتینۆ راگهیاند" یهكێتی تۆپێی"فیفا" لەو پلانی پاشگەزبوەوە كە ماوهیهكه مشتومڕی لهسهر بوو سهبارهت به بەرێوەبردنی مۆندیال بۆ دوو ساڵ جارێك لە جیاتی سیستەمی ئێستای هەر چوار ساڵ جارێك بەرێوەدەچێت.
ئینفانتینۆ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە تایبەتی لە ئەوروپا بههۆی ئهم پلانهوه ڕەخنەی لێگیراوە كه پێشنیاری كردووه لهجیاتی چوار ساڵ ههر دوو ساڵ جارێك بۆنەیەكی تۆپی پێی جیهانی بەرز ئەنجام بدەن، بەڵام لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی فیفا لە قەتەڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە (31ی ئازار) ئینفانتینۆ وتی: فیفا پێشنیاری جوڵەیەكی نەكردووە كە هەڕەشەی دابەشكردنی جیهانی تۆپی پێ دەكات.
ئینفانتینۆ گوتی: با ئەوە ڕوون بكەمەوە كە فیفا پێشنیاری ئەوەی نەكردووە كە هەموو دوو ساڵ جارێك ئەو پاڵەوانیەتیە ئەنجام بدات، جەختیشی كردەوە: لە ماوەی دوایین كۆنفرانسی فیفادا لەسەدا 88 دەنگی داوە بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەیەك بۆ ئەوەی هەموو دوو ساڵ جارێك مۆندیال بەرێوەبچێت.
سەرچاوە :ماڵپەڕی winwin