سه‌ید سه‌در ده‌رفه‌ت به‌یه‌ك له‌سه‌ر سێی په‌كخه‌ر ده‌دات حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتیمانی پێكبهێنت

سیاسی
  • 31-03-2022, 10:58
  • +A -A

    به‌غدادـ INA

    سه‌یدا موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌دوا تویتی خۆیدا ده‌رفه‌ت به‌یه‌ك له‌سه‌رسێی په‌كخه‌ر دا كه‌حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتیمانی پێكبهێنێت. 

    سه‌ید سه‌در سوپاسی خوای گه‌وره‌ی كرد بۆ نیعمه‌ته‌كانی كه‌پێیداوه‌ و به‌خۆی و ئه‌وانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵینه‌ ببن به‌كوتله‌ی سه‌ركه‌وتووی گه‌وره‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، وبه‌‌سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه وه‌سفی ده‌كات. ده‌ڵێت" دواتر ئێمه‌ بوین به‌كوتله‌ی یان هاوپه‌یمانی شیعی گه‌وره‌ و دواتر خوا فه‌رسه‌تی داین كه‌ یه‌كه‌م كه‌س بین بتوانین كوتله‌یه‌كی نیشتیمانی زۆرینه‌ (رزگاری نیشتیمانی) پێكبهێنین وسه‌رۆك وه‌زیرێكی مه‌قبول له‌لایه‌ن هه‌مووان كاندید بكه‌ین سوپاس بۆ خوا. 

    هه‌روه‌ها وتی" هاوپه‌یمانی زۆرینه‌ بووه‌ جێگای بێزاری زۆرێك، بۆیه‌ رێگریان لێكرد و تائێستاش رێگری لێ ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌بێ حكومه‌ت نه‌مێنته‌وه‌ و ره‌وشی ئه‌منی و ئابووری و خزمه‌تگوزاری و بواری تری تێكنه‌چێت، له‌یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌ تا نۆی مانگی شه‌واڵی مه‌زن.. ده‌رفه‌ت به‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێی په‌كخه‌ر ده‌ده‌م گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ به‌بێ جیاوازی بكات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتیمانی به‌بێی فراكسیۆنی سه‌در.

    پێویسته‌ له‌سه‌ر خۆشه‌ویستانی فراكسیۆنی سه‌در ده‌ستوه‌ردان نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به‌رێنی نه‌بێت.. خوای گه‌وره‌ باشترین پاداشتیان بداته‌وه‌.

    به‌مه‌ش ئه‌ستوپاكی خۆم له‌به‌رامبه‌ر هه‌مووان راگه‌یاند.