بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەندیكاری پارێزەران داوا كرد بەدواداچوون بكرێت لە سەر پەلاماردانی یەكێك لەئەندامانی كە پارێزەرێكی ژن بووە.
لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كۆپییەكی دەست كەوت و تیدا هاتووە:" پارێزەر محەمەد مەهەنا نەقیبی سەندیكای پارێزەران، داوای لە عەبیر مەهداوی كە ئەندامی ئەنجومەنی سەندیكا/ سەرۆكی لیژنەی پارێزەرانی ئافرەتانە، بەدواداچوون ئەم كەیسە بكات كە یەكێك لە پارێزەرانی ئافرەت پەلاماردراوە لە شەڕی خێزانی.
وتیشی: "هەرچەندە كەیسەكە شەخسییە، بەڵام پەیوەندی بە پیشەكەوە نییە، بەڵام سەندیكاكەمان وەك بەرپرسیاریەتیی مافی مرۆڤ، بۆ پاراستنی مافەكانی هاوپیشەكە دەستتێوەردان دەكات".