بەغدادـINA
ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی كۆمەڵگای مەدەنی پارێزگای دیالە وۆركشۆپێكی لەسەر دیاردەی خۆكوشتن و لەهۆڵی كۆنفرانسەكانی بەشی تەكنەلۆجیای پەرستاری و بەئامادەبوونی خوێندكارانی پەیمانگای تەكنیكی بەعقووبە ڕێكخست.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتی: ئەم وۆركشۆپە بەشێكە لە ژمارەیەك وۆركشۆپ و هەڵمەتەكانی هۆشیاری كە لەلایەن پۆلیسی كۆمەڵگای مەدەنییە لەپارێزگای دیالە رێك دەخرێت ئەوەیش بەسەرپەرشتی عەمید سەلاح عەدنان ئیسماعیل بەرێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵگای مەدەنی لە دیالە.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو كە ئەم وۆركشۆپ و هەڵمەتە هۆشیارییانە لە چوارچێوەی ئەو پلانە زانستییەدا ڕێكخراوە كە لەلایەن پۆلیسی كۆمەڵگا مەدەنییە لەگەڵ ئەكادیمی و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤدا هاوبەشن و ئامانجی ئەو هەڵمەتانە تیشك خستنەسەر ئەو كەیسانە بەرفراوانەیە لەناو چینی گەنجان.
پەیامنێرمان دووپاتیكردەوە كە وۆركشۆپەكان و هەڵمەتەكانی هۆشیاری بریتی بوون لە تیشك خستنەسەر ئەو نیشانانەی كە بەهۆی ئەو كەسانەی هەوڵی خۆكوشتن دەدەن و هەروەها ڕاسپاردە و ڕێنماییە بڵاوكردەوە