هۆڵێكی تۆپی سەرمێز لە هەولێر كرایەوە

وەرزش
  • 31-03-2022, 17:00
  • +A -A

    هەولێر_(INA)
    بەسەر پەرشتی یەكێتی تۆپی سەرمێزی لقی هەولێر،ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بنكەی مەشقی هەولێر،هۆڵێكی تایبەت بە تۆپی سەرمێز كردەوە.
    لە كردنەوەی هۆڵەكە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و عەلی رەشید بەرێوەبەری شارەوانی و تاهیر خۆشناو بەرێوبەری وەرزشی هەولێر و شێخ قەلەندەر نەسڕەدین جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی سەرمێزی  مامۆستا سەعدوڵڵا وەرزشكاری دێرینی شاری هەولێر و  وكۆمەڵێك یاریزان و یاریزانی دێرینی تۆپی سەرمێز ودەزگاكانی رگەیاندن ئامادەی كردنەوەی هۆڵەكەبوون.
    دوای كردنەوەی هۆڵەكە پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە خاوەن پرۆژەكە (محەمەد سەعدوڵڵا) كرد وپێی راگەیاند هاوكار وپاڵپشتیان بێت،ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە بۆ وەرزشكارانی تۆپی سەرمێزی شاری هەولێر،دواتر چەند یارییەكی دۆستانە ئەنجام درا بەم بۆنەیەوە.