بەغدا INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە پاڵەوانیەتی لەشجوانی تایبەتی عێراق لەشاری بەغدا بەرێوە دەچێت بۆ (پاڵەوانیەتی هۆڵەكانی پێشوو ) بۆ ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێ.
رێكخەری راگەیاندنی یەكێتی لەشجوانی عێراق هیشام ئەلوانی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بەهەوڵە دیارەكانی فیدراسیۆنی لەشجوانی عێراق، یەكەم پاڵەوانێتی عێراق لە ناوەندەكانی ڕاهێنانی تایبەتی كە یەكێتی ناوەندی لەشجوانی و هێزی جەستەی عێراق لە شانۆی (تەلیعە) لەبەغدا بەرێوەی دەبات بۆ ماوەی دووڕۆژ لەسەریەك.
ئەوەشی وت: ڕووداوەكانی ڕۆژی یەكەم بە دامەزراندنی كۆنفرانسی تەكنیكی و هاوسەنگی دەستپێدەكات و دوای ئەوە دێت كە ڕۆژی هەینی نمایش و پێشبڕكێ لەبەردەم جەماوەردا ئەنجام بدرێت و ئەوەشی وت: ئەم پاڵەوانێتییە یەكێكە لە گرنگترین پاڵەوانیەتییە ڕاستەقینەكانی یاریزانان ویانەكان وئامادەكاری بۆ پاڵەوانیەتییەكان و بەشداریكردنی یاریزانە لاوەكان لەسەر سستەمی نێودەوڵەتی وبەكێشەكانی ( 85-60-65-70-75-80- -90-95-100-100+ ).
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد