بەغداد/ INA
ئەمرۆ پێنجشەممە ، کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە عێراق کرد یاساکانی توندوتیژی خێزانی و تیرۆر هەموار بکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکی لیژنەکەدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویکردەوە تیایدا هاتووە:- کە ئەوان نیگەرانن لە مەرجەکانی یاسادانان لە یاسای تاوانەکانی عێراقدا، وەک ئەوانەی پەیوەندیان بە دەستدرێژی سێکسییەوە هەیە، کە سزایەکی کەمی بۆ تاوانەکانی بەناو شەرەف داناوە کە ئەمەش جیاکارییە لەدژی ژناندا، لەھەر باروودۆخێکدا .
لە بەیاننامەکەدا داوا لە عێراق کرا کە "پەلە بکات لە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای توندوتیژی خێزانی و پێداچوونەوە بە یاساکانی ناوخۆی جا هەڵوەشاندنەوە یان هەموارکردنەوەی هەموو ئەو بەندانەی کە دژی ژنان جیاکاری دەکەن و ڕێگە بە توندوتیژی دژ بە ژنان دەدەن"
سەبارەت بە یاسای دژە تیرۆر لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە " کۆمیسیۆن داوا لە عێراق دەکات دڵنیا بێت لەوەی کە یاسای دژە تیرۆر لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤدا هاوتەریب بێت، بەتایبەتی لەبپێناسەکردنی تیرۆریزم وردتربێت.
ھەروەک داوا لە عێراق دەکات کە بە یاسای دژە تیرۆر خۆی لە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بە چەند تاوانێک دوور بخاتەوە"