بەغداد/ INA
ئەمرۆ پێنجشەممە بانکی ئەلڕەشید دەسپێکردنەوەی بڕە پێشینەیەکی دیکەی بۆ ھێزەئەمنیەکان راگەیاند.
نوسینگەی راگەیاندنی بانکەکە لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە و رایگەیاند:" بانکەکە بڕیار داوە بەشێکی دیکە لە پێشینەی قەرز بۆ کارمەندان و ھێزە ئەمنیەکانی بەرگری و ناوخۆ سەرف بکرێت کە بڕەکەی دەگاتە 10 ملیۆن دیناری عێراقی"
پێدانی پێشینەکە بۆ ئەوانەیە کە ھەڵگری کارتی (نخیل)ن ھەروەک هیچ نێوەندێک لەنێوان بانک و کڕیاردا نییە"
لە راگەیەیندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو سودمەندبوانەی نامەیان بۆ ژمارەکەیان ھەتوە دەتوانن سەردانی لقی بانکەکە یاخود بریکاری راکێشانی پارە (نخیل) بکەن بۆ وەرگرتنی بڕی پارەکە .