بەغدا _INA
عەلی جەبار جێگری یەكەمی سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق تەئكیدیكردەوە كەكێشەی مانەوەی ڕاهێنەر عەبدولغەنی شەهد لەسەرۆكی دەستەی تەكنیكیی هەڵبژاردەی نیشتمانی پەیوەستە بە بڕیاری نووسینگەی جێبەجێكردنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق .
جەبار لە لێدوانێكیدا بۆ بەرنامەی (كاتی زیادكراو) كە لەسەر شاشەی كەناڵی وەرزشی عێراقیە پەخشکراکە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) چاودێری کردووە گوتی: ئەركی ڕاهێنەر عەبدولغەنی شەهد ئەركێكی نیشتمانیە وبۆمانەوەی لە ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لەسەر بڕیاری نووسینگەی جێ بەجێكردنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەمێنتەوە،كاتێك لە كۆبوونەوەی داهاتوو بڕیاری لەسەر دەدەن.
جەبار، وتیشی: پێویستە یەكێتی تۆپی پێ بە چڕی كار بۆ نوێكردنەوەی هەڵبژاردەكە بكات، بەتایبەتی كە بەشدارییەكانی دەرەكی بۆ داهاتوو زۆر دوورن ،بۆیە لەئێستاوە بەهەمو شێوەیك ئامادەكاری بۆ بكرێت وكامپی مەشق وراهێنانی ماوە درێژیان بۆ ئەنجام بدەن لە دەرەوەی وڵات،هەروەها یاری ئامادەكاری و دۆستانە زۆر بكەن.
جەبار، وتیشی: عێراق هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی هەیە و هەڵبژاردەی لاوانیشی هەیە، لەگەڵ یاریزانە لێهاتووەكان و هەروەها ئەو یاریزانەی لە دەرەوەی وڵاتن،دەتوانن هەڵبژاردەیەكی لێ بەرهەم بێنن ناوی عێراق هەڵبگرێت،پێكهێنانی پێكهاتەیەكی بەتوانا و نایاب دروست بكرێت و رێگە بە راهێنەران بدەن كە هەڵبژاردەیەك دابمەزرێنن بۆ سەردەمێك،شكۆی تۆپی پێی عێراق بگەڕێنتەوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد