ھەولێر / INA
بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ئاگاداریەکدا، بۆ ئەو كوڕ و كچانەی بەناوی مۆدێل و هاوشێوەكانی لەكاتی شوفێریدا گرتەی ڤیدیۆیی تۆمار دەكەن، سكاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت.
هاتوچۆی هەولێر لەرونكردنەوەیەكدا کە وێنەیەک بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی گەیشتوە رایگەیاند"کە ماوەیەكە تێبینی دەكرێت كۆمەڵێك كەس بەناوی "كوڕە مۆدێل و كچە مۆدێل و یوتیوبەر و سناپەر و ڤاینەر" پەیدابوون و گرتەی ڤیدیۆیی خۆیان دەگرن لەكاتی شوفێریدا و بڵاویشی دەكەنەوە لەتۆڕەكۆمەلایەتیەكان، ئەوەش سەرپێچیە لەیاساكانی هاتووچۆ.
ھەروەک ئەم كارانە هاندەرێكە بۆخەڵكانی تر كەچاو لەو كەسانە بكەن و هەمان سەرپێچی دوبارەبكەنەوە، كە هەموو سەرپێچیەكیش لەیاسای هاتووچۆ ئەگەرێكە بۆ كەوتنەوەی روداوێكی نەخوازراو
هەر لە رونكردنەوەكەدا هاتووە، بەئەركی خۆیانی دەزانن سكاڵا لەسەر ئەو كەسانە تۆمار بكەن و سزایان بدەن لەسەر ئەو كارەی دەیكەن، لە ئێستادا بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی داواكاری گشتی و دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر لەسەر ھێڵن بۆ رێكارەیاساییەكان، هەر بڕیارێك دەربچێت و جێبەجێ بكرێت هەموو لایەك ئاگادار دەكەنەوە.