به‌غدادـINA
سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، به‌بۆنه‌ی یادی 88 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی، پیرۆزبایی له‌حزبی شیۆعی عیراقی كرد و ته‌كیدی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامیدانی ئه‌م حزبه به‌رۆڵی خۆی له‌ژیانی سیاسی دا كرده‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی گه‌یشتووه، راگه‌یاند: به‌خۆشحاڵیه‌وه گه‌مترین پیرۆزبای ئاراسته‌ی ئێوه و هه‌موو كادیران و ئه‌ندامانی حزبی شیۆعی عێراقی به‌بۆنه‌ی یادی 88 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها رۆڵ و خه‌باتی حزبه‌كه‌تان شان به‌شانی هێزه نیشتیمانیه‌كانی دیكه له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سته‌م و دیكتاتۆریه‌ت یاد ده‌كه‌ینه‌وه و بیر له‌قوربانیدانی ئێوه له‌پێناو ئاشتی و ئازادی و دیموكراسیه‌ت و سه‌رخستنی گه‌ل ده‌كه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شداریه گه‌وره‌یه‌ی حزبه‌كه‌تان له‌ته‌واوی بواره‌كانی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه هیوادارین له‌م ره‌وشه ورده‌ی وڵاته‌كه‌مان تێدا تێپه‌ر ده‌بێت، به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئه‌و رۆڵه‌ی كهحزبهكهتان هه‌بووه له‌ژیانی سیاسی و كاری نیشتیمانی هاوبه‌ش به‌رێگای ته‌بایی و هاوپشتی له‌پێناوی دابینكردنی داواكاری عێراقییه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌شید به‌رێگای چاكسازی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بوونی ده‌وڵه‌تێكی به‌توانا بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و دابینكردنی ئاسایشی نیشتیمانی كهسامانهكانی وڵات بۆ خزمه‌ت و خوشگوزه‌رانی هاوڵاتیان ته‌رخان بكات.