خەتابی : لێژنەی هەمیشەیی کۆمەڵە ڕاسپاردەیەکی پێشکەش کرد

ناوخۆ
  • 31-03-2022, 02:45
  • +A -A

    بەغداد - INA

    یاریدەدەری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی ئه‌حمه‌د ئه‌خه‌تابی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لێژنەی هەمیشەیی ژمارەیەک ڕاسپاردەی پێشکەش کردووە و پێویستیشە کەڕاگەیاندنێکی کراوە بۆ جیهان بەرهەم بهێنرێت.

     هەروەها خه‌تابی لەکۆبوونەوەی نوسینگەی جێبەجێکردنی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاندنی عەرەب کەلەبەغدا گرێدرا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوداچوونی بۆکرد ڕایگەیاند ئەمانەتی گشتی کۆمەڵە ڕاسپاردەیەکی هەیە کەلێژنەی ڕاگەیاندنی هەمیشەیی بەسەرۆکایەتی دکتۆر نبیل جاسم  ئامادەی کردووە تێڕوانینی مەزن وفراوانی گرتۆتە خۆ وەک شارەزاییەک و دەسپێشخەریەک.

    هه‌روه‌ها ووتی کەکۆبوونەوەکانی ئەم لێژنەیە جە ختی لەسەرپاڵپشتکردنی دۆزی ڕەوای فەلەستین و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە ،هەروەها الخطابی سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاستەی ئەوکۆششانەکرد کەخرانەگەڕ بۆ گرێدانی ئەم کۆبونەوانەو ووتیشی کەئەم گفت وگۆیانە جیاکاریان بە ڕاگەیاندنی عەرەبی بەخشیوە.