هەولێر -INA
لە راگەیندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی دەروازەی نێو دەوڵەتی باشماخ کە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) ی دەستی کەوتوە "دەروازەکە دەستی بەسەر سێ ئۆتۆمبێلی بارھەڵگردا گرتوە کە ئەو سێ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە هەڵگری ساڵانە و تابلۆی عێراقی بوون، بەڵام ساڵانەو تابلۆی ئێرانی ساختەیان بۆ دروست کرابوو.
لەراگەیندراوەکەدا روونکراوەتەوە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان ئێرانین، لەکاتی ئاشکرا بوونیان وتویانە "کە ئەوان بۆ بردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە هاتونەتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن کەسێکەوە لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلەکانیان پێدراوە تا بیبەنە وڵاتی ئێران و لەوێ بیانفرۆشن".
ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی (١٧)ی ئەم مانگە ئۆتۆمبێلێکی تری بارهەڵگری عێراقی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەستی بەسەردا گیرا، کە هەوڵدرابوو بەهەمان شێواز ببرێتە وڵاتی ئێران، ئەمە بەپێ گوتەی بەرێوبەرایەتیەکە .
ھاوکات بەرێوەبەرایەتی دەروازەکە راشیگەندوە کە ئەو کارە بەپێی یاسا گومرگیەکان قاچاغ و نایاسایی یە، بۆ ئەنجامدانی رێکاری یاسایی کەیسی هەر چوار شۆفێرەکە ڕەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان کراون، بۆ جێ بەجێکردنی یاسا بەسەریاندا .