عەلی عەللاوی دامەزراندنی سندوقی فریاکەوتن ئاشکرا دەکات

ئابوری
  • 31-03-2022, 10:40
  • +A -A

    بەغدا/INA
    وەزیری دارایی عەلی عەللاوی ئەمرۆ پێنجشەممە  رێکارەکانی دامەزراندنی سندوقی فریاکەوتنی ئاشکرا کرد
    عەللاوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "وەزارەت پابەندە بە بەدواداچوون و جێبەجێکردنی بەندەکانی یاسای فریاکەوتنی هاوکاری و ئاسایشی خۆراک بەشێوەیەک کە زامنی ئەو خواستە بکات کە بۆی ئامادەکراوە"
    وتیشی: "لەکاتی میوانداریکردنی لیژنەی دارایی پەرلەمان  بۆچوونەکان لەبارەی وردەکاریی یاساکە و ڕێگەکانی جێبەجێکردنی ئاڵوگۆڕکرا بەپێی ئەولەوییەتەکان و کاتی دیاریکراو. 
    وەزیری دارایی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە یاساکە  زۆرترین پشتگیری ھەژاران  و کەم داهاتەکان  دەکات و کاریگەری دەبێت لە کەمکردنەوەی بەرزبونەوەی نرخی جیهانی بەسەر خۆراکە سەرەکیەکان.
    روونیشیکردەوە"کە گفتوگۆ کرا لەسەر کۆمەڵێک پرسی ئابووری و گەشەپێدانی و سیاسەتی دارایی و دراوی وڵات لە چۆنیەتی ئامادەکردنی حیسابەکانی کۆتایی و تەرخانکردنی پارە بۆ پڕۆژەکان وکارتی بەشە خۆرکی مانگانە و ڕێژەی خەرجکردنی گشتی و  دەرەکی بە داهاتی دارایی و پرسی قەرزی دەرەکی و ناوخۆ.
    ئاشکراشیکرد کە " باس لە ئەگەری دامەزراندنی سندوقی فریاکەوتن و کۆبوونەوەی کێشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان کراوە"