زاملی پیرۆزبایی جەژنی ئاكیتۆ دەكات :شانازی بەو پێكهاتانەوە دەكەین كە یادی یەكەمین شارستانییەتی دەكەنەوە

سیاسی
  • 31-03-2022, 10:38
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە حاكم زاملی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق پیرۆزبایی لەگەلی عێراق وبرا ئاشووری و كلدانیکان كرد بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری (ئاكیتۆ)ەوە     .
    زاملی لە تویتێكدا ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بەداچونی بۆ كرد "بەبۆنەی ساڵی نوێی بابلی ئاشورییەوە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق بەتایبەتی لە برایانی ئاشووری و كلدانی دەكەین، بەبۆنەی هاتنی جەژنی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری (ئاكیتۆ)ەوە.
    هەروەها وتی: "هەموومان شانازی دەكەین وەك خەڵكی شارستانی میزۆپۆتامیا پێكهاتە ڕەسەنەكانی عێراقیمان هەیە كە زیندووكردنەوەی ڕووداو و ئاهەنگەكانی ناسراو بە یەكەمین شارستانییەتەكانی سەر زەوییان پاراستووە، كە پێكهاتووە لە شارستانیەتی ئاشوور و بابل و سومەر ئەكەد.
    ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەم شارستانییانە ڕەگ و ڕیشەیان هەیە كە هەموومان لەگەڵ پێكهاتە جیاوازەكانمان كۆ دەكاتەوە.