لەهەوڵێر، فیلمی نۆستالجیك نمایشكرا

هونەر
  • 31-03-2022, 10:23
  • +A -A

    هەولێر ـINAـ  اپۆرت: زیاد سعدی 
    فیلمی سینەمای نۆستالجیك لەبەرێوەبەرایەتی شانۆ لەشاری هەولێر بەئامادەبوونی ژمارەک لە هونەرمەندان وهەوادارن وجەماوەرێکی بەرچاوی سینەما نمایشكرا.

    لەدوای نمایشکردنی فلمەکە، ئاژانسی هەواڵی عێراقیەراوبۆچۆنی ژمارەیەک لەئامادبووانی وەرگرد ولەم بارەیەوە هونەرمەند دیاری كورد خەلیل یابە سەبارەت بە فیلمەكە گوتی : بیرۆكەیەكی كۆمەڵایەتی جوان بوو، دیمەنەكان وگرتەكان جوان بوون، بەڵام ژێر نووسەكەم پێنە دەخوێندراوە وئینگلزیش نازانم بۆیە روون نەبوو.
    هەروەها بەرێوەبەری شانۆ هەولێر ودەرهێنەرهیوا سوعاد گوتی: ئەمە ئەزمونێكە كاك رزگار وەك ئتروحەیەك كردوویەتی،دەچێتە قاڵبی ئەزموون،دەكرێت ببێتە رێچكەیەك بۆ دروستبوونی سینەما، یاخود زەمینە خۆشكەرێك بۆ دروست بوونی سینەما،هەوڵێكی باشە،بەڵام دەكرا لە رووی سیناریۆ قوڵتربوایەوە،راستە هەموو شتێك لەسەر ئەركی خۆی كردوویەتی،خۆ نووسینی سیناریۆ زیاتر وچڕتر كاری لەسەر بكردبوایە باشتر بوو،خۆشی لەشانۆ وسینەما سیناریۆی باش كاری باشی لێبەرهەم دێت،دووبارەی دەكەمەوە گەر سیناریۆیەكە بەهێزبوایە،دەرهێنانەكەشی بەهێزتردەبوو،بەڵام هەنگاوێكی باشە ودەستخۆشیشی لێدەكەم.
    پاشان هونەرمەند بەكر گوتی: بەگشتی كارێكی جوان بوو،تەنگوچەڵەمەی خەڵكی ئاوارە یاخود ئەوانەی لە تاراوگە ژیان بەسەر دەبەن،بیرۆكەكە زۆرجوان بوو،دووكەس دەكرا بەیەكەوە بژین،بەڵام ئیتر ژیان قورسە نەدەكرا،بۆیە دەرهێنەر چارەنووسی ژیانی ئەم دوو مرۆڤە،یاخود ئەم ژن ومێردەی بۆ بینەر بەجێهێشت،كارێكی جوان بوو،لە رووی دەرهێنانەوە خراپ نەبوو،چونكە كاك رزگار یەكەم ئەزموونی بوو،هەموو ئەكتەرەكان جوان تەمسیلیان كرد،زۆر بەهێمنی نمایشی خۆیان دەكرد،بێگومان سینەما وەك شانۆ نیە،بۆیە دەستخۆشی لێدەكەم بەهیوای باشتر وچاكتر.
    لەكۆتایش دەرهێنەری فیلمی نۆستالجیك  رزگار ئەحمەد ئەو نەهێنی بەرهەم هێنای فیلمەكەی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) خستەروو و گوتی: دەبێت ئەم واقعە بگۆڕین،چونكە كورتە فیلمێك بوو،نووسین ودەرهێنانی خۆم بوو،هەموو شتێك لەسەر گیرفانی خۆم كردم،تەنانەت شوێنی وێنەگرتنی فیلمەكە لەماڵی خۆم بوو لە لەندەنی پایتەخیت ئینگلتەڕا،فیلمەكە بە كوردی دواتر هەر بەخۆم بە زمانی ئینگلیزی نووسیمەوە،چونكە باسم كرد كە كۆلیژەكە بەناوی (دێگن هام)  لە رۆژهەڵاتی لەندەنە،من خوێندنم لەوێ تەواوكردووە،هەردوو ئەكتەری سەرەكی خاتوونەكە خەڵكی وڵاتی مالدۆڤیابوون،كوڕەكەش ناوی زرارە گۆرانی بێژە و خەڵكی قەڵادزێ بوو،منداڵەكانیش هەردوو كچی خۆم بوون (رێنا، رەوێ)، كاك سۆرانیش وێنەگر بوو فیلمەكە بوو،خێزانیشم زۆر یارمەتیدام،چونكە باسم كرد لەنێو ماڵی خۆم كارەكانی ئەو فیلمەم كرد.