هەولێر INA
دوێنێ چوارشەممە رێكەوتی 30-3-2022 لەئاكامی روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان هەولێرـ كۆیە ،(5) یاریزانی بالە كە خەڵكی بنەسڵاوە و قوشتە و ئاڵتون كۆپری بوون گیانیان لەدەستدا
بەگوێرەی شایەتحاڵەكان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر (چەگل و لم) ی باركردبوو، لەكۆیەوە بەئاراستەی هەولێر رۆیشتوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری مازدای تایبەتیش لە هەولێرەوە بەرەو كۆیە هاتوە، لەنزیك گوندی گۆمەتاڵ هەردوو ئۆتۆمبێلەكە لێكیانداوە وكارەساتە بەمشێوەیە روویداوە وكارەساتی دڵتەزێنی لێكەوتەوە.
ئۆتۆمبێلی مازدا پێنج لە یاریزانانی هەڵگرتوە و بەمەبەستی یاریكردن لەكۆیە گەشتەكەی ئەنجامداوە، بەهۆی روداوەكەشەوە چوار كەسیان دەستبەجێ بوونەتە قوربانی وگیانیان لەدەستداوە، یەكیتریش بەهۆی سەختی برینەكەیەوە پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە،ئەویش گیان لەدەستدەدا،هەروەها سەرجەم قوربانیەكان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر كراون، لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆشەوە هێڵكاری بۆ روداوەكە كراوە و لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە لەسەر،قوربانییەكانی ئەم كارەساتە دڵتەزێنە ناوەكانیان (عەبدولًڵا سەباح ، بەڵێن، محەمەد كامیل، ئاودەڵ، موسلیم) بوون.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد