سەرۆكی كۆماری تونس پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە

جیهانی
  • 30-03-2022, 23:51
  • +A -A

    به‌غدادـ  INA 

    ئەمڕۆ چوارشەممە قەیس سەعید سەرۆك كۆماری تونس بڕیاریدا پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵبوەشێنێتەوە.بەپێی بڕگەی 72 لە دەستوری وڵاتەكە
    دوای كۆبونەوەكەی ئەندامانی پەرلەمانی تونس و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵپەساردنەكەیان، قەیس سەعید سەرۆكی تونس ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بڕیاریدا بە پشت بەستن بە بەشی 72ی دەستوری تونس، پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵبوەشێنێتەوە.كۆبونەوەكەشی بە هەوڵێكی كۆداتای سەرنەكەتوو وەسفكرد.
    قەیس سەعید ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەوەڵامی دانیشتنی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی تونس لەكاتێكدا لە 25ی (تەموز/7)ی ساڵی 2021ەوە كارەكانی هەڵپەساردبو، توڕەیی و ناڕەزایی خۆی لەو دانیشتنە نەشاردەوە و بە نایاسایی وەسفی كرد و رایگەیاند، "ئەمە دەرچونێكی ئابڕوبەرەیە لە یاسا، پەرلەمانتاران دەیانویست وڵات دابەشبكەن و بۆ كوشتنی زیاتر و ناتەبایی.
    سەرۆكی تونس جەختیشیكردەوە، پەیوەندی لەگەڵ لەیلا جەفال وەزیری دادی وڵاتەكەی ئەنجامداوە بۆئەوەی رێكاری یاسایی پێویست و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بەرامبەر بە پەرلەمانتاران بگیرێتەبەر.
    سەعید لەوتارێكدا وتی :ئەوەی ئێستا لەپەرلەمان پەرلەمانتاران دەیكەن پیلانێكی ڕونە لەسەر ئاسایشی دەوڵەت.