به‌غدادـ INA
ئه‌ندامی ره‌وتی سه‌در عیسام حوسێن ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه راگه‌یاند ناكرێن هه‌موو حزبه سیاسیه‌كان رازی بكرێن و حكومه‌تێكی ته‌وافوقی پێكبهێنرێت و ته‌كیدیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت حكومه‌ت ناسنامه‌ی خۆی هه‌بێت هاوڵاتی بتوانێت لایه‌نی كه‌متر خه‌م جیا بكاته‌وه.
حوسێن بۆ كه‌ناڵی هه‌واڵی عێراقیه راگه‌یاند و ئاژانسی هه‌واڵی عیراقیه (INA) به‌دواداچۆنی بۆی كردووه، له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی دا كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان و پارته سیاسیه‌كان زۆره و گه‌ران به‌دوایی ته‌وافوقی و ره‌زایكردنی هه‌موو حزبه‌كان ناكرێت چونكه پۆسته‌كان به‌شی هه‌مووان ناكات.
هه‌روه‌ها وتی" بۆیه سه‌ركرده‌ی باسكی سه‌در سه‌ید موقته‌دا سه‌در پێیوایه گه‌رانه‌وه بۆ سیناریۆكانی ته‌وافوقی پێشوو له‌گه‌ڵ ئه‌م حزبانه سیناریۆی مه‌ترسی لێ‌دروست ده‌بێت وناكرێت رێ به‌دروستبوونیان بدرێت هه‌روه‌كو پێشان له‌كاتی كه‌وتنی ژماره‌یه‌ك له‌شاره‌كان به‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش.
هه‌روه‌ها حوسێن درێژه‌ی به‌قسه‌كانی دا وت" سه‌یه‌د سه‌در ده‌یه‌وێت دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار ئه‌نجام بدرێت بۆ ته‌واوردنی مافه ده‌ستووریه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتیمانی و ده‌كرێت له‌به‌رامبه‌ری دا ئۆپۆسیۆنیش هه‌بیت و رۆڵی خۆی بگێرێت.
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێشخه‌ری چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌چاودێری هادی ئه‌لعامری حوسێن ته‌كیدی كرده‌وه پێمان وایه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه په‌یوه‌سته به‌چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌ك هێزه‌كانی تری به‌شدار نه‌بووی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، چونكه ئه‌وانه‌ی نارزاین 25 حزبه وپێویسته عامری هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌مووان بكات."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌باس له‌ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بكرێت هه‌موو هیز و په‌رله‌مانتاران كه‌ژماره‌یان 329 په‌رله‌مانتاره بۆ به‌رێوه‌بردنی وڵات پێمانوایه شتێكی واقیعی نییه چونكه ناكرێت هه‌مووان رازی بكه‌ین و به‌م ژماره و ده‌سه‌ڵاتیش له‌گه‌ڵیان دابه‌شی كه‌ین.
حوسێن وتی" بیناكردنی ده‌وڵه‌ت پێویستی به‌ناسنامه‌یه‌كی ناسراوی حكومه‌تی نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تاكی عێراقی بتوانیت ناسنامه‌ی حكومه‌ت بزانێت سه‌دری یان چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌ست نیشانكردنی شوێنی كه‌م وكوری و كێ به‌رپرسه.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانی راگه‌یاند" ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئیدانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بكات كه ئاماده نابن به‌تایبه‌تی له‌دانیشتنه‌كانی په‌یوه‌ست به‌مادده ده‌ستووریه‌كان.
هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌مڕۆ رێبه‌ری باسكی سه‌در سه‌ید موقته‌دا سه‌در له‌تویتێكدا وتی" خێر له‌حكومه‌تی ته‌وافوقی و به‌ش به‌شێنه دا نییه.