چوارچێوەی هەماهەنگی: دەستپێشخەرییەكەمان پرۆژەیەك ئیدارودانی دەوڵەت بە بێ بەلاوەنانی هیچ لایەنێك

سیاسی
  • 30-03-2022, 21:04
  • +A -A

    بەغدا -INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە بەشێكە لەچوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتیكردەوە  كە دەستپێشخەریی چوارچێوەكە كە لەلایەن هادی  عامری خسوێتە بەردەم لایەنەكان بەئامانجی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئەو كێشە سیاسییانەی كە لە ئێستا بەرۆكی پرۆسەی سیاسی گرتووە بێ ئەوەی هیچ لایەنێكی تێدا دووربخڕێتەوە.
    عەتوان ئەلعەتوانی سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپیەمانی دەوڵەتی یاسا بەكەناڵی عێراقیە  ئەخبارییە  وت و ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێی وەرگرت:" هیچ سیاسەت بەردوام لەسەر یەك هەڵویست و بۆچوون نابێت  دەكرێت گۆڕانی كاری بكرێت لە بۆچوونەكان ئەوەی زۆربە كوتلە سیاسیەكان جێ بەجێ دەكەن قابیلە بە كاریپێبگرێت بۆیە ئێمە لە چوارچێوەی هەماهەنگی پێمان وایە دەستپێشخەرێكەی هادی عامری ئامانجەكەی ئەوەی كە بگەین بەچارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ كێشە سیاسیەكان بێ ئەوەی هیچ لایەك دوور بخرێتەوە لە پرۆسەكە.
    وتیشی دەستپێشخەریەكەی عامری پرۆژەی ئیداردانی دەوڵەتە،داوای پێكهێنانی حكومەتی تەوافقی نییە، بەڵكو گشتگیرە بۆ هەموو قەوارە و پێكهاتەكانی گەلی عێراق
    دەستپێشخەرییەكە ئاراستی سەرۆكی رەوتی سەدری دەكرێت  دەكرێت و قابیلی  قبوڵكردنە بێت بەشێك لەو بیرۆكەیە بێت كە ڕەنگە زەمینە خۆش بكات بۆ چارەسەركردنی كێشی گۆڕپاتی سیاسی ، رەتیشكردەوە كە بەزۆر لایەنێك یان چەند لایەنێك بخەنە بەرەی ئۆپۆسۆزێۆنەوە .
    جەختیشیكردەوە كە " پڕۆژەی هاوپەیمانی سێ لایەنەكە (ڕزگاركردنی نیشتمان) نەیتوانیوە لەهەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا زۆرینەی دوو لەسەر سێ دابین بكات و دەبێت هەمووان كۆببنەوە بەبێ ئەوەی كەسی دووربخاتەوە  
    سەبارەت بەبایكۆتكردنی ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و یاساییبوونی ئەم بابەتە عەتوان وتی: هیچ مادەیەكی یاسایی نییە كە بە زۆر پەرلەمانتارمان ئامادەبن لەدانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و تێپەڕاندنی و هەموو پەرلەمانتارێك دەتوانێت بەپێی دەستوور ڕای خۆی دەڕبڕێت.