وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشداری كۆبونەوەی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی عەرەبی كرد

ناوخۆ
  • 30-03-2022, 23:02
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عێراق بەشداری كۆبونەوەی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی عەرەبی كرد.
    وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیندراوێكدا  كە كۆپییەكی دەستی (ئاژانسی هەواڵی عێراقی ) كەوت و تیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی یەكێتی توێژینەوەی زانستی عەرەبیدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەشداری كردووە.
    لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "شاندی عێراقی بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا عەلا عەبدولحەسەن و ئەندامانی هەر یەك لە بەڕێوەبەری بەشی بەعسات و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەكان و بەڕێوەبەری بەشی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی بەشدار بوون.
    ئاماژەی لەوەیش كرد " كۆبوونەوەكان لەدانیشتنی داهاتوویدا ژمارەیەك لەكاندیدەكانی سەرۆكایەتی یەكێتی و ئەندامانی لیژنەی پێنج ساڵەی پەسەندكرد كە بەپێی پێوەرە پەسەندكراوەكان  دیاریكران، هاوكات كاری كۆبونەوەكەی تایبەتی ئەنجومەنی جەزائیر كە لە ئێستادا نوێنەری جەزائیر سەرپەرشتی دەكات.