وەزارەتی بازرگانى: سێیەم سەبەتەی خۆراك لە رەمەزاندا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت

ناوخۆ
  • 30-03-2022, 17:20
  • +A -A

    بەغداد - INA    
    وەزارەتی بازرگانى ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند سێیەم سەبەتەی خۆراك لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.
    محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی لەراگەیەنراوێكدا كەكۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت وتیدا هاتووە :  وەك هەنگاوێك بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی بەرزبونەوەی خۆراك لە بازاڕەكان وەزارەتی دارایی بودجەی پێویستی بۆ قۆناغێكی سێیەم سەبەتەی خۆراك لە رەمەزاندا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.
    وەزارەتی بازرگانی ئەوەشی خستوەتەڕو، بۆ دابینكردنی ماددە خۆراكییەكان پشت بە كەرتی تایبەتی ناوخۆیی و كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكان دەبەستن، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرهەمی هەردولا بەشی سەرجەم پێداویستی ناوخۆ ناكات، بۆیە ناچار دەبن بەشێك لە ماددە خۆراكییەكان لە دەرەوە هاوردە بكەن.
    هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش لەئێستادا گرێبەست لەگەڵ كەرتی تایبەت و كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكان كراوە بەمەبەستی ئامادەكردنی قۆناغێكی تر سەبەتەی خۆراك، كە بڕیارە لە ناوەڕاستی رەمەزانەوە دەست بە دابەشكردنی بكرێت. وەزارەتەكەیان داوای كردوە سەبەتەی خۆراك بۆ ماوەی 12 مانگ بەردەوامی هەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی تەرخانكردنی بودجەن.