هەولێر -INA
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ركرد و رایگه‌یاند، پێویسته گشت وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه نه‌به‌ستراوه‌كان به‌وه‌زاره‌ت و هه‌روه‌ها داموده‌زگاكان به‌دواداچون بكه‌ن له‌سه‌ر ره‌وشی وه‌گرتنی ڤاكسین بۆ فه‌رمانبه‌رانیان.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی (هه‌ولێر و سلێمانی، دهۆك، گه‌رمیان، راپه‌ڕین، كۆیه) كراوه تێیدا هاتوه، به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه به‌ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی دژی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیاردرا به پشتبه‌ستن ته‌نها به پێشاندانی بڕوانامه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا، كه نێوده‌وڵه‌تی پشتڕاستیده‌كاته‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ردان ده‌كات یان گه‌شت ده‌كات (هاوڵاتی عێراقی و بیانی ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له 12 ساڵ گه‌وره‌تره) به‌لایه‌نی كه‌م یه‌ك ژه‌م له‌ڤاكسینی جۆری (جۆنسن ئاند جۆنسن) یان دو ژه‌م له ڤاكسینه‌كانی دیكه‌ی وه‌رگرتبێت، بێ داواكاری پشكنینی PCRی نه‌رێنی له‌كاتی گه‌شتكردن یان هاتنه ژوره‌وه رێگه‌ی پێبدرێت، جگه له‌و كه‌سانه‌ی ره‌وشی تایبه‌تیان هه‌یه كه ناكرێت ڤاكسین وه‌ربگرن به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م حاڵه‌ته پشتڕاستكرابێته‌وه به راپۆرتی پزیشكی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، پێویسته گشت وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه نه‌به‌ستراوه‌كان به‌وه‌زاره‌ت و هه‌روه‌ها داموده‌زگاكان به‌دواداچون بكه‌ن له‌سه‌ر ره‌وشی وه‌گرتنی ڤاكسین بۆ فه‌رمانبه‌رانیان و هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی ته‌ندروستی بۆ پێدانی ڤاكسین بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتوه، له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی.