بەغدا /INA
ئەنجومەنی کۆمیسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندی ڕایگەیاند کەعێراق چەند ڕاسپاردەیەکی پێشکەش بە تیمی باجی نمرەیی کردووە لەوکۆبوونەوەیەی کەلەبەغدا سازدرا ،ئەندامی ئەنجومەن ونوێنەری عێراق لەو کۆبوونەوەیە (محمد الاسدی ) بەئاژانسی هەواڵى عێراقی ڕاگەیاند کە:"تیمی باجی نمرەیی کۆبووەوەلەشاری بەغداو
چەند ڕاسپاردەیەکی ئاڕاستە کردو کەپشتیان پێدەبەسترێت لە ڕاسپاردەنامەگشتیەکاندا وپاشان پێشکەش بەکۆبونەوەی لێژنەی ڕاگەیاندنی هەمیشەیی دەکرێت ،هەروەهائاماژەی بەوەکرد ڕاسپاردەکانی کۆتایی ژمارەیەک بڕیاری گرنگ لەخۆ دەگرن کەپەیوەستن بە باجی نمرەییەوەوجەختیشی لەوە کردەوە کە سازدانی ئەم کۆبونەوانە لە عێراقدا ئاماژەیەکە بۆ هەماهەنگی بەغدا لەگەڵ سەرجەم ووڵاتە عەرەبیەکان لەڕووی میدیاوڕۆشنبیریەوە