ئەنبار / INA
ئەمرۆ چوارشەممە، دوای داخستنی بۆماوەیەک ئەحمەد جدیان دلێمی قایمقامی قەزای "قائیم"ی سەر بە پارێزگای ئەنبار کردنەوەی دەروازەی سنووری ئەلقائیمی بەرووی گەشتیاران ڕاگەیاند.
دلێمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ووت : "بەندەری ئەلقائیم دەروازەی سەرەکی گواستنەوەیە کە عێراق بە سوریاوە دەبەستێتەوە"
وتیشی: "کردنەوەی بەندەرەکە گرنگییەکی ئابووری و بازرگانی خۆی هەیە بۆ بونیادی قەزاکە ، چونکە دەرفەتی دامەزراندن بۆ سەدان گەنجی بێکار دابین دەکات، هەروەک بەشداریشی لە هاندانی جوڵەی بازاڕ و دوکانەکان دەکات"
جێگای وەبیر ھێنانەوەیە دوای ڕاودونانی چەتەکانی داعش لە پارێزگای ئەنبار ، لە ساڵی 2019دا دەرگای سەرەکی قائیم کرایەوە، بەڵام بەندەرەکە بۆ ماوەیەکی کاتی داخراوەبوو.