بەغدادـ INA
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/3/30 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له به‌ڕێز جۆ بايدن سه‌رۆكى وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت.
نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەراگەیاندراوێکدا کە کۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە هاتووە له نامه‌كه‌يدا سه‌رۆك بايدن جه‌ختى كردووته‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى گرنگى ئه‌مه‌ريكايه و پابه‌نديى به‌رده‌وام و دوورمه‌وداى وڵاته‌كه‌ى به ئارامى و سه‌قامگيريى عيراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ده‌ربڕيوه.
سه‌رۆك بايدن هه‌روه‌ها هێرشه مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى سه‌ركۆنه كردووه و ستايشى خۆى بۆ هه‌ماهه‌نگيى پته‌و و دوورودرێژى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا نيشان داوه، هه‌روه‌ها پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى به به‌رده‌واميى پشتگيريى هێزه ئه‌منييه‌كانى عيراق و پێشمه‌رگه، دووپات كردووه‌ته‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌يدا سه‌رۆك بايدن جه‌ختى له‌وه كردووته‌وه كه ئه‌مه‌ريكا هەرێمی کوردستانێکی ئارام، سەقامگیر و گەشاوە وەک بەشێکی سەرەکی بۆ عيراقێکی سەقامگیر و گەشاوە ده‌بينێت.
سه‌رۆك بايدن هه‌روه‌ها جه‌ژنى نه‌ورۆزى له سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان پيرۆز كردووه.