هەولێر_(INA)
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ماتی‌و توله‌ر باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عیراق كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێم لە راەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە رایگەیاند:"له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌كى سه‌رۆك جۆ بایدن سه‌رۆكى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى گه‌یانده سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كه تیایدا جه‌خت له پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه.
هه‌ردوولا دۆخى سیاسیى عیراق، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى و كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشنبینییه‌كانیان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسی‌یان له وڵات تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیى هه‌بوونى سیستمێكى حوكمڕانیى ته‌ندروست له عیراق له‌سه‌ر بنه‌ماى متمانه و هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه و پابه‌ندیى به ده‌ستوور و بنه‌ماكانییه‌وه كه ته‌نیا ڕێگه‌یه بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى و جه‌ختیان له گرنگیى بنیاتنانى متمانه و لێكگه‌یشتنى هاوبه‌شى نێوان لایه‌نه عیراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه.
گفتوگۆى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان، گرنگیى یه‌كڕیزیى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له به‌غدا و كارى پێكه‌وه‌یى له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان، گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه، شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراینا و كاریگه‌رییه‌كانى و وتووێژى ڤیه‌ننا له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.