بەغدادـ INA
ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران "حەمید نەعیم ئەلغەزی " ئەمرۆ چوارشەممە سێ ڕێنمایی حکومەتی لەسەر پڕۆژە سستەکان دەرکرد.
لە راگەیەندراوێکدا ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران کە ئاژانسی هەواڵنێری فەرمی عێراق (INA) وەریگرتووە، هاتووە: "ئەلغەزی سەرۆکایەتی لیژنەی ڕێکخستنی دیوانی (6 بۆ ساڵی 2017) کە نیگەرانە لە بەدواداچوونی ئاستەنگەکان بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەندێک دەزگای حکومییەوە"
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەزگای وەبەرهێنانی نیشتمانی و بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان و نوێنەری وەزارەتەکانی نەوت و ئاوەدانکردنەوە و خانووبەرە و و شارەوانیەکان و کارەبا و ئەمینداریەتی بەغدا بەرێوەچوو .
لەبەیاننامەکەدا ھاتوە کە "لیژنەکە باسی لە تەرخانکردنی پلانی تایبەت بەزەوی بۆ پرۆژەی "نیبراس بۆ پترۆکیمیای "کراوە"
ھەروەک زۆرێک لەکۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەیانەوێت وەبەرهێنان لەو پڕۆژەیەدا بکەن و لیژنەکەش ڕەچاوی ئەو پێشنیارانە دەکات کەپێشکەش کراون بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆی نێوان وەزارەتەکانی پیشەسازی و کانزا و نەوت و فەرمانگەی خانووبەرەی دەوڵەت بۆ تەرخانکردنی زەوی بۆ ئەو پڕۆژەیە"
ھاوکات لەبەشێکی بەیاننامەکەدا ھاتوە کە
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا"بە پێکهێنانی تیمێک لە ئەندامانی لیژنەکە، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی شوێنی پرۆژەی کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی زوقۆرە و دیاریکردنی ڕێژەی دەستکەوتی ڕاستەقینە کە لەسەر زەوی ئەنجام دراوە، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو لە دژی کۆمپانیای جێبەجێکار.
ئەلغزی داواشیکرد " هۆکارەکانی دواکەوتنی تەواو کردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی "دیوانییەی ڕەوابی " دیاری بکرێت و ڕاسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لابردنی هەموو ئەو بەربەستانەی کە ڕێگرن لە تەواوبوونی پڕۆژەکە"