هه‌ولێرـ INA
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/3/30 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ژان ئه‌سيلبۆرن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسه‌مبوورگ كرد.
له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێدا هاتووه كه له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق له سه‌روبه‌ندى دانيشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ئێزدييان و ناوچه‌ى شه‌نگال و پێكهاته‌كان له ده‌شتى نه‌ينه‌وا و دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عيراق، چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراليى عيراقه و هه‌ردوولا ده‌بێ به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ڕێگه‌چاره بۆ نه‌هێشتنى كێشه‌كان بدۆزنه‌وه.
لاى خۆيه‌وه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسه‌مبوورگ، وێڕاى ئاماژه‌دان به سه‌ختى و ته‌حه‌دييه‌كانى سه‌رده‌مى شه‌ڕى دژى داعش له هه‌رێمى كوردستان، پشتگيرى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ورووپا بۆ هه‌رێمى كوردستان و بايه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به پرسى پێكهاته‌كان و دۆخى ئێزدييان به‌تايبه‌تى دووپات كرده‌وه و باسى له پلانى خۆى بۆ سه‌ردانى كه‌مپه‌كانيان كرد.
كاريگه‌رييه‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو لايه‌ك زياتر هه‌ست به ئازارى شه‌ڕ و ئاواره‌يى و نه‌هامه‌تييه‌كانى جه‌نگ ده‌كات، بۆيه هاوسۆزى خه‌ڵكى ئۆكراينا و قوربانييه‌كانه و هيوا ده‌خوازێت كۆتايى به جه‌نگ بێت و لايه‌نه‌كان ئاشتيانه له ڕێگه‌ى گفتوگۆوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
گفتوگۆكانى ڤيه‌ننا و دۆسييه‌ى ئه‌تۆمى، دۆخى سووريا و لێكه‌وته‌كانى و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.