بەغدا / INA
سەرۆک وەزیران مستەفاکازمی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەمە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەپێوستە هونەری عێراقی لەسەر ئاستی عەرەبی وجیهانی دەسپێشخەربێت لەپێشەنگیدا
وەزارەتی ڕۆشنبیری لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵنێری عێڕاقیە کەوتووە ڕایگەیاند کەسەرۆک وەزیرانی عێڕاق ئەمڕۆ سەردانی فیستڤاڵی هونه ری شێوەکاری واسطی کردو لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری گەشتوگوزاروشوێنەوار ( حسن ناظم) چاویان بەکارە هونەریەکان کەوت ، لەمیانەی قسەکانیدا کازمی ستایشی شێوەکارانی عێراقی کرد وبەشداریانی بەرز نرخاند لەم ڤیستڤاڵە هونەریە مەزنەدا و سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی هەمبەر ئەوکارە ناوازانەی کە پێشکەش کراون بەتایبەتی کارە هونەریەکانی پێشەنگانی عێراقی وەکو فائق حسن وشاكرحسن ٱل سعید و حافظ الدروبي ،هەروەها کازمی لەم سەردانەیدا چاوی کەوت بەژمارەیەک لەوشێوەکارانەی کەلەڤیستڤاڵەکەدا بەشداربوون وگوێی لەپێشنیاز وکێشەکانیان گرت
شایانی باسە ڤیستڤاڵی واسطی بۆهونەرەکانی شێوەکاری مەزنترین فیستڤاڵی شێوەکاریە لەعێراق کەئەمساڵ بەبەشداری ٧٦ تابلۆو ٣٦کاری دەستی و٦ کاری سیرامیک و٣٦هێڵکاری بەڕێوە دەچێت